وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ برێت مەکگۆڕک کۆبووەوە

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ برێت مەکگورگ، لەواشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمداریان لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

ئەمڕۆ ٦ی ٨ی ۲۰۲۲ شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە بە یاوەرى بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگه، لە واشنتۆن لەگەڵ برێت مەکگۆرک ڕێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشێتى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان و لەناوبردنى یەکجارەکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو، لەسەر گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و دووپاتیشکرایەوە تا هەنگاوەکانی پڕۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر و خێراتربکرێن، هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیاتر و بەردەوام دەبێت.

ھەواڵی زیاتر