ھێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەستیان بە ھەڵمەتی دەستگیرکردنی خەڵک کردووە وەکو رێگرییەک لە خۆپیشاندانە چاوەڕوانکراوەکەی شەممە.
باڵکێش زانیویەتی، ھیمداد شاھین، وتەبێژی نەوەی نوێ و چەند کەسێکی نزیکی شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکان، شاسوار عەبدولواحید ئەو ھەواڵەی شاردۆتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکە جەماوەری کەم نەبێ.