ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، عێراق پایتەختی یەكەمی شیعەگەرییە و نابێت سەر بە كەس بێت، ئەم پەیامەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ لە پەیامێكی تردا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد.
سەدر ئاماژەی بەوەدا كە میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له بنه‌ماڵه‌ی سهدرەوە نزیكترن و زۆرتر پابه‌ندن به هه‌ردوو شه‌هیدی ئالی سه‌در.
هەروەها لەبارەی یەكڕیزی ناو ماڵی شیعەشەوە دەڵێت: “پێویستە ئەم یهكڕیزییە له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستیی نیشتمان و چاكسازی راستینە و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت”.
موقتەدا سەدر دووپاتیشی كردەوە كە نابێت عێراق پاشكۆی كەس بێت.