کاکەییەکان لەبری یاسا سوڵحی عەشایەری ھەڵدەبژێرن

کاکەییەکانی کەرکوک لەگەڵ ھۆزی ئەو کەسانەی سمێڵی گەنجێکیانی تاشی، سوڵحی عەشایەری دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ کاکەییەکان لەگەڵ هۆزی ئەو کەسەی سمێڵی گەنجێکی کاکەی تاشی و سووکایەتییان پێکرد، سوڵحی عەشایەری بکەن.

دوو كەس بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە كاكەییەكەی كەركوك دەستگیركراون و بڕیارە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بهێنرێنە ماڵی گەنجە كاكەییەكە و بە ئامادەبونی لانیكەم 60 عەشیرەت لە نەتەوە جیاوازەكان لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە كێشەكە چارەسەر بكرێت.

ھەواڵی زیاتر