بەرهەم ساڵح ئاوت کرا

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات کە رێککەوتن کراوە جارێکی تر بەرهەم ساڵح نەبێتەوە سەرۆککۆمار.

ئەحمەد موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لەسەر کشاندنەوەی بەرهەم ساڵح ڕێککەوتوون و پارتی بەڵێنیداوە پشتگیری کاندیدی یەکێتی بکات بەڵام دەبێ بەرهەم ساڵح نەبێ.

لێدوانی ئەم پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا ئەو دوو حیزبە هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

باڵکێش زانیویەتی کە پارتی هیچ لارییەکی نییە لەوەی لەتیف ڕەشید ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.

ھەواڵی زیاتر