جەعفەر ئیمینیکى، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی چەک هەڵگرتنەکەی شەوی ڕابردووی نوری مالیکی ڕایگەیاند”دەرکەوتنی سەربازیی نوری مالیکی شەوی ڕابردوو، بە هیچ شێوەیەک جێگەى سەرسامیم نەبوو، ئەوە نیشانەی لاوازی و نیشانەی بەهێزی نییە”.
ئیمینکی لە فەیسبوک نووسیویەتی “ئەم دەرکەوتنە بەڕای من شایستەی هەڵوێستی سیاسی و جیهادی مالیکى نییە کە سەرەڕای دیدگا سیاسییە جیاوازەکان ڕێزی لێدەگرم”.