دوای ئەوەی چەند جارێک بە مووشەک کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج ، دەست بەجێ ھێزەکانمان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەو پشکینین و گەڕان لەناوچەکە بە تایبەت ئەو سنورانەی کە لە بۆشایی ئەمنییدان .
دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە رۆژی ٢٥ ی تەممووزی ٢٠٢٢ لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوەو سەرئەنجام ئەمڕۆ ٢٧ تەممووزی ٢٠٢٢ ھێزێکی لیوای ١٦ دوای پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا ، ئۆپراسیۆنیان ئەنجام دا و لەسەعات ٣٠ : ١٧ دەقەی ئەم ئێوارەیە توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی کە شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان بووە
کەلەسەر ئۆتۆمێلێکی جۆری کیا جێگیرکرابوو بەشێوەیەکی دەست کرد ئامادەکرابوو تا جارێکی تر کۆرمۆر بکرێتەوە ئامانج و توانرا پیلانەکە پوچەڵبکرێتەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەکەکان بگیرێت .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا