وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئامادەیی بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت) پێشوازیی لە مارک بارسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و دەیڤێد هانت کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و گاز و بەردەوامبوونی کار کردنی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەربڕی.
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە شاندەکەی راگەیاند ؛ نەوت و گازی هەریمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچە و پرۆژەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا و ژێرخانی ئابووریی هەرێم بەکاردێت.
باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بە بەشداریکردن و پاڵپشتی بۆ دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەتی بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی لەئایندەدا نیشان دا.

ھەواڵی زیاتر