شاندێکی باڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەردانی زاخۆ دەکات

فه‌ریق روكن “عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری”، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندنێكی باڵای ئه‌منیی عێراق گه‌یشته‌ زاخۆ و بڕیاره‌ بە یاوەری وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سنووری بەسەربکاته‌وه‌.

شانده‌كه‌ كاتژمێر 12:00 شه‌وی رابردوو به‌ كۆپته‌رێكی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆلیژی سه‌ربازی دوو له‌ زاخۆ، سه‌ردانه‌كه‌شیان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێڵی سنووری نێوان عێراق و توركیایه‌ له‌ زاخۆ.

ھەواڵی زیاتر