پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

زنجيره‌ په‌لامار‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش له‌ سنوورى به‌غدا، دياله‌، سه‌ڵاحه‌دين و ‏كه‌ركووك بۆ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پۆليسى فيدراڵيى عێراق كه‌ حه‌وت شه‌هيد و ‏و زياتر له‌ بيست بريندارى لێكه‌وته‌وه‌، زه‌نگى مه‌ترسييه‌كى جدديه‌.‏

جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى ‏ڕاسته‌قينه‌‌ له‌ ئاسايش و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه‌ پێويسته‌ به‌ جددى ‏هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه‌. ‏

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێويسته‌ هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى ‏كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێويسته‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى ‏دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.‏

بارودۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، هاريكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌ ‏ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه‌ ‏سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنن و چيتر دۆخى ئاڵۆزيى سياسى نه‌بێته‌ هۆكارى تێكچوونى ‏ئاسايش و سه‌قامگيرى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زياترى داعش.‏

سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، ‏هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم.‏

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
‏2022/7/25‏

ھەواڵی زیاتر