بۆچی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ پۆپۆلیستن؟

پۆپۆلیزم چییە؟

پۆپۆلیزم چەمکێکی سیاسییە کە هەوڵدەدات بانگەواز بۆ “گەل” بکات و بڕوایان پێ بهێنێت کە ئەوان فریاد ڕەسن لە کاتی تەنگانەدا. لە کۆتای سەدەی نۆزدەهەمەوە، ناوی “پۆپۆلیزم” بۆ کۆمەڵێک سیاسەتمەدار و پارت و بزوتنەوە بەکاردەهێنرێت، زۆر جار لەلایەن نەیارەکانیانەوە بە شێوەیەکی نەرێنی بەکارهێنراوە. ساڵانێکی زۆرە هەرێمی کوردستان بەدەست دیاردەی “پۆپۆلیست”ەوە دەناڵێنێت. من لەم نووسینەدا بەباشی دەزانم کە ئەوە بخەمە ڕوو. کە بۆچی (نەوەی نوێ) و (شاسوار عەبدولواحید) پۆپۆلیستن؟

ئایە پۆپۆلیست خاوەن “میلەت”ە؟

پۆپۆلیست هەمیشە بە ناوی “میلەت”ەوە قسە دەکات. و هەموو کات خۆیی دەداتە پاڵ “میلەت” و خۆیی بە “میلەت”دەزانێت و “میلەت”یش بە خۆیی. گرنگ نییە کە چەند کەس لە پشتی “پۆپۆلیست”ێکەوەیە. گرنگ ئەوەییە. ئەوەی پشتگیری من دەکات “میلەت”ە.
لە هەڵبژاردنی ڕابردوو (نەوەی نوێ) بە تەنها ( نۆ) کورسی بە دەست هێنا. لە کاتێکدا حزبی دەسەڵات (سی و چوار) کورسی بە دەست هێناوە. ئەوەی سەیرە ( نەوەی نوێ) وەک خاوەن گەل مامەڵە دەکات لە کاتێکدا ژمارەیی دەنگ دەرانی تەنها ( سەد و سیو پێنج هەزارە).

پۆپۆلیست (نەوەی نوێ) چۆن کار دەکات؟
پۆپۆلیست چینی کۆمەڵگا دابەش دەکات بەسەر دوو بەرەدا. بەرەیەک (میلەت) بەرەیەک (دەسڵات) و پۆپۆلیست هەمیشە دژی دەسەڵاتە و تایبەت تر دژی دەستەبژێرە (نوغبە) وەک، بەرپرسەکان و دەسەڵاتدارەکان و وەزیرەکان. ئەوانەن کە میدیاکانیان بە دەستە. ئەم شیکردنەوانە ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە بە تەواوی ئەوەی باسی دەکەین سیاسەتوانێکی وەک “شاسوار عەبدولواحید”ە چونکە بن زار و سەر زاریان ناشرین کردن و قێزەونکردنی دەسەڵاتە، و گرنگ نییە دەسەڵات چی شتێکی باشە یاخوود چی شتێکی جوانە. گرنگ ئەوەییە دژی بیت لە هەموو هەڵوێستێکدا.

ئایە “پۆپۆلیست” هەمیشە وەک خەڵکی ئاساین؟

بۆ کەسێکی “پۆپۆلیست” گرنگ نییە سەرمایەکەی چەندە، گرنگ ئەوەییە لە بەرەی میلەت بێت بەپێی ئەم جۆرە پۆلینکردنە بێت (دۆناڵد ترەمپ) و (شاسوار عەبدولواحید) دوو لە دیارترین پۆپۆلیستن، کە ئێمە بەرچاومان کەوتبێت.

حزبە “پۆپۆلیست”ەکان هەمیش پێویستیان بە سەرۆکێکە.

حزبە “پۆپۆلیست”ەکان هەمیشە پێویستیان بە سەرۆک و ڕابەرێک هەیە، کە کۆیان بکاتەوە و ڕەخنە گرتن لە سەرۆک، بڤەییە و کارێکی تەواو هەڵەیە. ڕوودای دەرکردنی پەرلەمانتارەکان گەواهیدەری ئەو بابەتەن، کە دژایەتی سەرکردیەکی “پۆپۆلیست” (شاسوار عەبدولواحید) چی لێ دەکەوێتەوە.

“پۆپۆلیست”ەکان هەمیشە لە “میدیا”ەوە دەست پێ دەکەن.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی حزبی “پۆپۆلیست” هەبوونی “میدیا”یە پێش دروستکردنی حزب پێویستت بە میدیا هەیە. و هەر لەسەر بنەمای “میدیا” دروست دەبن، و هەمیشە ڕەخنە لە “میدیا”ی دەسەڵات دەگرن، ئەمە لە کاتێکداییە خۆیان بە هەمان میکانیزم کار دەکەن. بەم جۆرەش ئەوەی باسی دەکەین “نەوەی نوێ”یە چونکە بەر لە دروستبوونی حزب میدیا دروست بوو.

“پۆپۆلیست”ەکان هەرگیز خاوەن ئایدۆلۆژیا نین.

حزبی “پۆپۆلیست” هەرگیز ئایدۆلۆژیاییەکی تایبەتی نییە، چونکە ئەگەر خاوەن ئایدۆلۆژیاییەک بێت، ناتوانێت دژ بە دەسەڵات بجوڵێتەوە چونکە لەو کات و ساتەدا هاودەنگ دەبێت لەگەڵ حزبی دەسەڵات. بۆ نموونە؛ هەرگیز نازانین ئایدۆلۆژیای جوڵانەوەی ( نەوەی نوێ) چییە! لەلایەک کەناڵێکی هەیە تایبەت بە ئاین و ئاینداران، لەلایەک کەناڵێکی هەیە تایبەت بە گەنج و مۆدێل و هونەرمەندان. بەم جۆرە سەرلێشێواییەک دروست دەکات، کە پشتڕاستکردنەوەی بیرکردنەوەی “پۆپۆلیست”ێک کارێکی ئەستەمە.

شاکار حەسەن

ھەواڵی زیاتر