زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەکەین کە دەرهەق پێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی لە لایەن چەند کەسێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە.
ئەمە سووکایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێکەوەژیان.
جەختیش دەکەینەوە بە هەموو توانایەکمان پشتگیری خوشک و برا کاکەییەکانمانین.
بارەگای بارزانی
۲٤ـی تەممووزی ۲٠۲۲