سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان جەڵتەی مێشک لێی داوە و بێهۆشە

عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، ئەندامی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان ڕایگەیاند، “جەمال قاسم سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە کاتێکدا لە رۆژی ٢٠٢٢/٧/٢٢ دەچووە لۆزانی سویسرا بۆ بەشداری دیدارێکی تایبەت لەسەر پەیماننامەی لۆزان، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لە ترانزێتی فرۆکەخانەی ئەوێدا لە کاتی گۆڕینی فرۆکەو لەناو خەرتومی سواربوونی فرۆکەی تریدا جەڵتەی لێدەدا.

دەڵێ: دوای هەنگاوە سەرەتاییە پزیشکیەکان لەلایەن تیمی پزیشکی فرۆکەخانە، بە هەلیکۆپتەرێک دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری (Vinostats) لە نەمسا و بەداخەوە لە دوێنێ ئێوارەوە لە حاڵەتی بێهۆشیدایە. بەپێی راگەیاندن و راپۆرتی سەرەتایی پزیشکەکان وەک شیرین خانی خێزانی بۆی باس کردم کە یاوەریەتی، چەند رۆژێک لەو حاڵەتەدا دەمێنێتەوە تا بەتەوای بزانن لە چ باروودۆخێکدایە.

ھەواڵی زیاتر