سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رووسیا و ئۆکراینا رێککەوتنی هەناردەکردنی گەنم واژۆ دەکەن.
واژۆکردنی ئەو گرێبەستەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکراینایە بەهۆی شەڕی رووسیاوە، ئەو رێککەوتنەش هەموو جیهان چاوەڕێی دەکات، چونکە 400 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەسەر گەنمی ئۆکراینا دەژیت.
رووداو