کریستاڵ هەڕەشە لە کوردستان دەکات ڕۆژ نییە ئاسایش دەستی بەسەردا نەگرێت…
دەزگای ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت:
لە ڕێكەوتی ۲٠ / ۷ / ۲٠۲۲ دوای بەدوادا چوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا لە شارۆچكەی بەحركە دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ٥۷٠ ) پێنج سەد و حەفتا گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )و بڕی( ۳۹٠) سێ سەد و نەوەد گرام (حەشیش ) و بڕی ( ۳٠ ) سی گرام ( جامایكا ) ، لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی بڕی ( ٤٦ ) چل و شەش شیت حەبی هۆشبەر لەجۆری ( ترامادۆڵ ) ، لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( س ـ ف ـ ب ) و ( ب ـ ب ـ ع ) و ( ڕ ـ ش ـ ق )كە بازرگانی و ماددەی هۆشبەریان بڵاو کردۆتەوە لەسنووری پارێزگای هەولێر. تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.