ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی تەمموزی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت ،سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی کوەیت ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر