پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە کەشێکی دۆستانەی ھەبووە و لە زۆربەی پرسەکاندا ھاوڕابوون، بەڵام پرسی سەرۆککۆماریان یەکلا نەکردۆتەوە.
باڵکێش زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی سووربووە لەسەر گۆڕینی بەرھەم ساڵح، بەڵام بافڵ تاڵەبانی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە و ڕایگەیاندووە، دەبێ مەکتەبی سیاسی ئەو بڕیارە بدات.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا مەکتەبی سیاسی ھەردوولا لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی دەدەن.