پەرلەمانتارێكی یەكێتی: عێراق هێز بەکار بێنێت، وەڵامیان دەدەینەوە

عوسمان سێدەری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بۆ دەنگی ئەمریكا:
ئەگەر عێراق هەوڵ بدات بە زەبری هێز کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات ئەوا وەڵامیان دەدەنەوە و بەرگری دەکەن.
ئەوەی ئێمە بەدواداچونمان کردوە و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراقی قسەیان کردوە، ئەم جموجۆڵانە تەنیا وەک فشارێک بوە، نەک کردەیی، ئێمەش ئومێدەوارین بەس فشار بێت، نەک هێرش بێت بۆ سەر ئەو ناوچانە، ئەگەر ئەو جموجۆڵە ببێت بە کرداری و یاخود هەنگاوەکان بەرەو پێش بێن یان هێزی سەربازی زیاتر بەرەو پێشەوە بێنن وەک ئەوەی دوێنێ بینیمان بازگەیەک دانراوە لە ناوچەی قادر کەرەم، کە ئەو بازگەیە پێمان وایە زیادەڕۆییە حکومەتی عێراق کردویەتی، بۆیە ئومێدەوارین ڕونەدات”.
سامانی سروشتی موڵکی هەموو خەڵکی عێراقە، بەڵام لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا ئەوە مافێکی ڕەوای هەرێمی کوردستانە ئێمە لاریمان نییە لەو سەروەت و سامانە بە تایبەت سەروەتی سروشتی کە لە عێراقدا سەرچاوەی گرنگە. ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە لێک تێگەشتن و دانیشتن، وەک پەرلەمان و لیژنەی پێشمەرگە، داوا دەکەین جەلسەی تایبەت بەم باسە ئەنجام بدات وە لە ئێستاشدا قسە لەسەر ئەو بابەتە کراوە لە پەرلەماندا، بۆ نمونە پەرلەمان داوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کردووە وەک لێژنەی پپێشمەرگە و لیژنەی ناوخۆ و کێشە لەسەرەکان و چەند لیژنەیەکی تر، کە یاداشتی هاوبەش ئامادە بکەین و هۆکاری جموجۆڵەکان و ئامانجی هێرشەکان ئیشارەتی پێ بدەین وە پەنجە بخەینە سەر کەموکورتییەکان.

ھەواڵی زیاتر