وەزارتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕوانامەی COCیان پێ دراوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، سەرجەمیان تۆمار دەكرێن.
لە بڕیارەكەدا ئەوە ھاتووە کە تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار ناكرێن كە ژێرئاو كەوتوون، یان بڕاوە و سووتاون.