کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلایی دەبێتەوە
دوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدرییەکان و چۆڵبوونی مەیدانەکە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی. پەرلەمانتارێک دەڵێ: 80٪ کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمارمان یەکلایی کردووەتەوە.
ئینتیسارغرێباوى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانى هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگی لەبارەى پێکھێنانى حکومەتەوە بەردەوامە و 80% لەبارەى پرسی سەرۆکوەزیرانەوە رێککەوتوون.
بەپێی زانیارییەکان، کاندیدی هاوپەیمانێتییەکە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیە.