ڤیان ده‌خیل وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دوای كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی:
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه:
پارتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی (سه‌در+ بارزانی+ حه‌لبوسی) بوو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ته‌نیا حه‌لبوسی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا پێ جێگیركراو به‌ر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌در كشایهوهو بارزانی و حه‌لبوسی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌ته‌نیا جێهێشت، ئێستا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانن و ده‌یانه‌وێت دوای پشووی جه‌ژنی قوربان دانوستانه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ستپێبكه‌ن، یه‌كێتیش هێشتا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سوره‌و به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدكردووه.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌یانه‌وێت پارتی و یه‌كێتی له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت سیناریۆی ساڵی 2018 دووباره ده‌بێته‌وه كه به دوو كاندید چونه به‌رده‌م په‌رله‌مان و لایه‌نه شیعه‌كان ده‌نگیان به به‌رهه‌م ساڵح دا‌و كاندیدی بارزانی بۆ پۆسته‌كه كه (فوئاد حسێن) بوو سه‌رنه‌كه‌وت.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به‌دیاریكراویش نوری مالیكی دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، داوای له یه‌كێتی كردووه كاندیدی خۆیان بگۆڕن، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه به‌رهه‌م ساڵح تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له نوسینه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه بوه‌ته هۆی تێكچوونی دۆخی ناو ماڵی شیعه.
له‌به‌رامبه‌ردا پارتی به‌هۆی سوربوونی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، وای له یه‌كێتی كرد له هه‌شت مانگی رابردوودا ببێت به هاوپه‌یمانی مالیكی و پێكه‌وه یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا دروست بكه‌ن، كه به‌هۆی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه دواجار موقته‌دا سه‌درییان وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن ناچاركرد له په‌رله‌مان بكشێته‌وه‌و نه‌توانێت كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دروست بكات.
یه‌كه‌مجاره پارتی و یه‌كێتی به‌و سه‌ختییه دابه‌ش ده‌به‌ن به‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی ناوماڵی شیعه‌دا، به‌ڵام له‌دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مان، ئێستا ده‌رفه‌تی دانوستانێكی نوێ هاتوه‌ته پێشه‌وه كه هه‌ردوولایان ناچار ده‌كات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا بكه‌ن.
پارتی ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ربڕیوه‌و له رۆژی پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كانی سه‌دره‌وه له په‌رله‌مان سه‌ره‌تای كاری هاوبه‌شی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی خۆی یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات یاخود وه‌كو سه‌در ده‌كشێته‌وه. به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا پارتی ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بكات به مه‌رجی به‌شداربوونی له حكومه‌تی نوێ‌دا.