زێرەڤانی گەڕەكەكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چەكی بێ مۆڵەت ده‌پشكنن

دوای بریارەكەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستیپێكرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەفسەرێكی زێرەڤانی رایگه‌یاند، ھەڵمەتەكە لە چەند گەڕەكێكیش دەستیپێكردووە و دانان بازگەی كاتیش  بەردەوام دەبێت.

عەمید كامەران ھەورامی، ئەفسەر لە ھێزەكانی زێرەڤانی رایگەیاند، ھەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی چەك بێ مۆڵەت لە شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و چەندین بازگەی كاتیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دانراون بەردەوامیش دەبێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەو بازگانە چەندین چەكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە.

هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ھەڵمەتەكە براوەتە نێو گەرەك و كۆڵانەكانیش لە شوێنانەش چەندین چەك دەستیبەسەر گیراوە، ئەم ھەڵمەتانە بە شەو رۆژ بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: “شەوی رابردوو لەكاتی دانانی بازگەی كاتی بۆ چەكی بێ مۆڵەت دەست بەماددەی ھۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیرا”.

k24

ھەواڵی زیاتر