تۆمەتبارێک بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کرا

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی سلێمانییەوە:

تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیش بەسەر دوو چەكدا گیرا.

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە چەكی بێ مۆڵەتی پێیەو دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بكاتەوە، دەستبەجێ‌ ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆری دەمانچەو چەند مەخزەن و فیشەكێكدا.

لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ه ، م لەدایكبووی 1999) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر