ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی حوزەیران ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێجی یاسا و د.ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەددین کرد کە دوێنێ لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاریان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر