ئاگەدارییەک لە بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە:
ئاگادارى ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە کارەبایان هەیەو پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە ، بەڵام بەفەرمی ئیشتراکیان نەکردووە، داواکارین لەماوەی (یەک مانگ)دا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردنی و ئیشتراک کردن بەشێوەری فەرمی، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوەو تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت.
ئەگەریش هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.