ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، زانیاری له‌ باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازگه‌ی زێلكانی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌: “چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان کران”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2022)، کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ، چوار مووشەک لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کە تێیدا میلیشیاکان باڵادەستن ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران”.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، “دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە”.

ھەواڵی زیاتر