عەبدوڵای کوێخا موبارەک رایگەیاند، غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ ھیچ مەترسیەکی لەسەر نیە، تەنھا کارێکی گێرە شێوێنی چەند تاقم و گروپێکە کە گومان دەکرێت سەر بە حەشدی شەعبی بن چەند گولە ڕاجیمەیەکی دوازدەیی و بە شێوەی ھەڕەمەکی ئاراستەی کۆرمۆر کردووە، ئەو جۆرە کاتیوشانە ھێز و کاریگەریەکی وای نیە و مەترسی بۆ سەر تەنھا بینایەکیش دروست ناکات.
ئەوەشی راگەیاند، ھەروەھا حکومەتی عێراق لەم کات و زروفەدا گیرۆدەی دوو بەرەکی و قەیرانێکی قوڵی سیاسی ناخۆیی بۆتەوە و مەترسی گەورە لەسەر پرۆسەی سیاسی و حکوڕانی خودی خۆی ھەیە و نزیکە لە شکست و ڕووخان و ناتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەتی عێراق توانایشی ھەبوایە ناتوانێت بڕیاری دادگای بەناو فیدراڵی عێراق بکاتە بیانوو بۆسەر غازی کۆرمۆر، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگاکە دەڵێت نابێت نەوت و غاز ھەناردەی دەرەوە بکرێت، غازی کۆرمۆریش تائێستا بەھیچ شێوەیەک ھەناردەی دەرەوە نەکراوە.
ئەگەر ئەو خاڵانەی سەریشەوە لەبەرچاو نەگیرێت حکومەتی ھەرێم لە ئێستایا لە ڕووی سەربازیەوە زۆر بە ھێزە و بە دڵنیاییەوە توانای بەرگری لە کێڵگە نەوتی و غازیەکانی خۆی ھەیە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر