هه‌ولێر: كارێز به‌شێك له جگه‌ری خۆی به‌خشی به رێبازی برای
كارێز یوسف، گه‌نجێكی خه‌ڵكی ڕواندزه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر به‌شێك له جگه‌ری خۆی به‌خشی به رێبازی برای کە لە خۆی گەورەەترە.
رێباز یوسف، به‌شێك له جگه‌ری له‌ده‌ستدابوو، به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه كه ماوه‌ی ١٢ كاتژمێری خایاند، بەھۆی برا بچووکەکەیەوە له‌مردن رزگاری بوو.
ئێستا هه‌ردوو براكه سه‌لامه‌تن و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان و پزیشەکەیان سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی راگەیاندووە.