وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان :
بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە
شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕ و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبووەو لەنزیكەوە لەزیانەكانی هێرشە موشەكەكە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە. بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەرێگەی یەیجی فەرمی وەزارەتەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا كردەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووەو بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامەو كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژوورێكی ئۆپراسیۆنەكان درا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت و ئەندامبوونی لایەنە پەیوەندارەکان.

ھەواڵی زیاتر