“لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی دروستبووە”

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌ مافی مرۆڤ، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاند:

رێبەر ئەحمەد گوتی : “لەو ماوەیەدا لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و یەکێتی دروستبووە، دانیشتنەکانی رابردوو ئیجابی بوون، بەڵام تائێستا بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار لەو کۆبوونەوانەدا باس نەکراوە، پارتی پێداگرە بۆ سەرخستنی پاڵێوراوی خۆی، من کە پاڵێوراوم بۆ ئەو پۆستە سەربەرزییە، هەوڵدەدەین لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆ لە هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەبێت”.

لە کۆاییشدا ئاشکرای دەکات : “پۆستی سەرۆک کۆمار نەبووەتە بەربەست بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵکو رێکنەکەوتنی نێوماڵی شیعە بووەتە کێشە بۆ کۆتاییهێنان بەو داخراوەیە سیاسییەی لە عێراقدا هەیە”.

ھەواڵی زیاتر