لە شەوی (2-3/6/2022) لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بە تۆمەتی بازرگانی كردن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر لەسەر بڕیاری بەڕێز (داوەری لێكۆڵینەوە) بەپێی ماددەی 25 لە یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ، تۆمەتبارێك بەناوی (م.ك.ح) لەشاری هەولێر دەستگیركراو لەئەنجامی پشكنینی ماڵی ناوبراو تواندرا دەست بگیرێت بەسەر دەمانچەیەك و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆەكانی هیرۆین و كریستاڵ كە بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوون و لەگەڵ چەندین كەرستەی تایبەت بە بازرگانی و كێشانی ماددەی هۆشبەر .
لە شەوی (4-5/6/2022) تۆمەتبار لەناو بەندیخانە بەمەبەستی خۆ كوشتن خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا.
وەكو لای هەموو لایەك ئاشكرایە كەوا ماددەی هۆشبەر بڵاوبونەوە و بەكارهێنانیان لەلایەن هەر تاكێكی كۆمەڵگا بە یەكێك لە ئافاتە گەورەكانی سەردەم دادەندرێت و بەم هۆیەوە ساڵانە بە هەزاران كەس ژیانیان تێك دەچێت و دوچاری جۆرەها گرفتی دەرونی و خێزانی و ئابوری و كۆمەڵایەتی دەبنەوە ، بۆیە لەم سۆنگەیەوە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین هەمیشە چاودێری كەس و كاریان بكەن و ئامۆژگاریان بكەن بۆ خۆ بە دوورگرتن لە ماددە هۆشبەرەكان و لە بوونی هەر زانیاریەك ئاگاداری دەزگا ئەمنیەكان بكەنەوە و هاوكار بن.
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
5ی حوزەیرانی 2022