سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە ڕۆژی یەكشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی نوێنەرانی پارلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەكیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی عێراق دروست دەكات.

ھەواڵی زیاتر