وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی 20 ملیار دیناری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 تەرخانکرد.
ڕاگەیەنراوی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە تەرخانکردنی بڕی بیست ملیار دینار ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان .
سامان سیوەیلی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی ٦ی ٢٠٢٢