پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/6/5 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق كرد كه وه‌ك ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن.
له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگهيشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاوتوێ كران.
شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه ده‌يانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سياسى له عيراق.
نێچيرڤان بارزانى، پشتگيرى بۆ هه‌وڵه‌كانيان و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك دووپات كرده‌وه كه كار بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق بكات و هيواى خواست ئه‌نجامێكى باش له هه‌وڵه‌كانيان بكه‌وێته‌وه.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى سه‌رۆکی هەرێم و دهستپێشخهرييهكانى بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيوايان خواست له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش ڕۆڵى هاوشێوه بگێڕێت.