ئەمڕۆ شەممە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما دا، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت بێ بەرامبەر بۆ خه‌ڵك و گه‌شتیاران ساز دەكات.
له راگه‌یەنراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە کراوە، كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەشڵێ: بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووه.