پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئاوی خواردنەوەوە هۆشداری دەدا

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دابەزینی ئاستی ئاوی بیرەکان گرفتی بۆ کەمئاوی دروستکردووە و وتی:  دوو بودجەی پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئاو لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەرخانکراوە.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژوورێکی ئۆپەراسیۆنمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو دروستکردووە و گروپێکیشمان بۆ دابینکردنی ئاوی پاکی خێرا بۆ ماڵان دروستکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی نۆژەنکردنەوەی بیرەکان یان کەمئاویدا بە خێرایی ئاو بگەیەننە ماڵەکان.

ئومێد خۆشناو وتیشی: ژمارەیەکی زۆر تانکەرمان ئامادەکردووە بۆ گەیاندنی ئاو بە خێرایی بەو گەڕەکانەی ئاویان دەبڕێت یان بیرەکانیان نۆژەندەکرێنەوە.

پارێزگاری هەولێر هۆشداری بە (غەسلەکان) شوشتنگەکان دا و وتی: ئەگەر ریسایکلین دانەنێن دادەخرێن.

ھەواڵی زیاتر