وەزارەتی کارەبا: رۆژانە 15 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت

بەھۆی شەپۆلی بەهێزی گەرماوە، خواست لەسەر کارەبا زیادیکردوە و وەزارەتی کارەبا داوا دەکات ھاوڵاتیان ھاوکاریان بن.

ئومێد حەمە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی خێرا گۆڕانی پلەکانی گەرما، فشارێکی زۆر لەسەر وەزارەتی کارەبا دروست بووە.
 
ئەوەشی راگەیاند، لە ماویەکی کورتدا خواست لەسەر کارەبا گەیشتووەتە (4) هەزار و (500) میگاوات کە توانای بەرهەم هێنانی (3) ھەزار و (100) مێگاواتە، لە ئێستادا (600) مێگاوات کاری چاککردنەوە و سیانەی بۆ دەکرێت و چاوەرێ دەکەین بگەرێتەوە کە لە خەبات دوو یەکەیان ھەیە یەکێکی دەستی بەکار کردۆتەوە و ئەوەی دیکەش تەواو بێت دەست بەکار دەبێتەوە و لە ھەولێر و سلێمانی و بازیان و خورمەلە، دوای تەواو بوونیان بەرھەمەکانیان دەگەرێتەوە نێو تۆری کارەبا. 
 
ئومێد حەمە دەشڵێت: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر بەرھەمی کارەباش ھەیە، چونکە توانای بەرھەم کەمدەکاتەوە، بە جۆرێك (125) مێگاوات بۆ (100) مێگاوات بەرهەم هێنانی کارەبا کەمیکردووە، هەر بۆیە پێویستە ھاووڵاتی ئێمەش ھاوکارمان بن. 
 
وتیشی: لە ئێستادا ئێمە نزیکەی (15) کاتژمێر کارەبا بە بەردەوامی بۆ ھاووڵاتیان دابین ده‌کەین.

ھەواڵی زیاتر