جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
مارینا سیرینی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
ئه‌م به‌رپرسه ئیتاڵییه ماوه‌ی دوو رۆژه له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتاڵیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.