لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە سێ چالاكی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچەدا.
ئەوەش راگەیەندرا کە توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003) كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە.
لە لایەکی دیکەوە بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە توانی تۆمەتبارێك دەستگیر بکات كە تەقەی كردبوو.