تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل لەژن و منداڵێكی دابوو و هەڵاتبوو

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ژن و منداڵێكی دابوو دواتر هەڵاتبوو .

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لەنەخۆشخانەی شارن و بە ڕوداوی هاتووچۆ بریندار بوون ، دەستبەجێ‌ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕوداوەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە، لەو ژن و منداڵەی داوەو هەڵاتووە .

لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ح ، ك  لەدایكبووی 1970 )بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر