تەقینەوەیەک لە بەغدا روویدا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک چێشتخانەی (لەیلا) لە ناوچەی جادریەی ناوەڕاستی شاری بەغدا، بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ڕووخاوە.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردووەتەوە كە ڕووخانی چێشتخانەكە بەهۆی ڕوودانی تەقینەوەیەك بووە، بەڵام نازاندرێت هۆكاری تەقینەوەكە چییە و گومان دەكرێت سیستەمی غازی چێشتخانەكە تەقیبێتەوە.

ھەواڵی زیاتر