ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦ کونسوڵی گشتی جۆرجیا لەعێراق و ئەردەن (زازا کالکیان) سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کردو ولەگەڵ (کەمال موسلم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێز (سەروەرکەمال هاواری) بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان کۆبونەوە و بڕیاری کردنەوەی سەنتەری بازرگانی جۆرجیا لەهەڕێمی کوردستان درا.
سەرەڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەودیدارە کونسوڵی گشتی، ئاماژەی بەمەبەستی سەردانەکە کرد کەکردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی جۆرجیایە لە هەرێمی کوردستان بەئامانجی بونیادنانی بناغەیەک بۆ بازرگانی کردن لەگەڵ ئەو وڵاتە و وتیشی: ئامادەن هاوکاری هەر پرۆژە و پێشنیارێکی وەزارەت بکەن کەپێشکەشیان دەکرێت و هەوڵدەدەن ئەم سەنتەرە بکەنە پردی پەیوەندی نێوان هەرێم و جۆرجیا بۆکاروبارە بازگانییەکان.
هەروەها پاش وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی ئەوسەنتەرانە کرد لەڕووی پێشخستی کەرتی بازرگانیەوە و بەڵێنی دا هاوکاری جێبەجێکردنی هەرهەنگاوێک بێت کە پەیوەندییەبازگانیەکان بەرەوپێش ببات ، تەوەری کاریگەرییەکانی جەنگی ڕوسیای لەسەرئابوی و بازرگانی جۆرجیا و ناوچەکە باسکرد و دووپاتی کردەوە وەزارەتی بازرگانی پاڵپشتی پرۆژەبازرگانییەکانە بۆخزمەتی ژێرخانی ئابووری هەرێم.
لەلای خۆیەوە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، ئاماژەی بەهەبوونی چەند سەنتەرێکی بازرگانی وڵاتانی تر کرد کە هاوشێوەن لەهەرێمی کوردستان دامەزراون کە وەک پێویست نەبوون و داوای کرد سەنتەری بازرگانی جۆرجیا جاوازتر کارەکانیان بکەن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەنییە بازرگانیەکان و دروستکەری پردی بازرگانی هەرێم و جۆرجیابن ، یاسا تایبەتە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاوبکەن و وتیشی: تیمی وەزارەتی بازرگانی لەێایندە دا هاوکارێکی جدی دەبێت بۆ ئەو دەستەیەی لەلایەن جۆرجیاوە ڕادەسپێرێت بۆجێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەم پەیوەندییە.
ھەواڵی زیاتر