مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید و پیرۆزباییکردن لە محەمەد بن زاید بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیمارات گەیشتە ئەبوزەبی.
مەسرور بارزانی، دوای ئاراستەکردنی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ محەمەد بن زاید بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە ئەو وڵاتە لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی نوێی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی و گەلی کوردستانی بە شێخ محەمەد بن زاید گەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات، خەلیفە بن زاید. هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات لە شێخ محەمەد بن زاید کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رۆژی هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.