پۆلیسی سلێمانی چوار ژنی بە تۆمەتی پارە سەندن بە زۆر لە پیاوێک دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار ژنیان بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر هاونیشتمانییەک و پارەسەندن لێی دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر هاونیشتمانییەک و پارەیان لێسەندبوو و گوتیشی”دوای ئەوەی هاونیشتمانییەکە کە پیاوە، سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، دوای 24 کاژێر توانرا هەر چوار تۆمەتبارەکە کە ژنن، دەستگیربکرێن”.
تۆمەتبارەکان ناویان ش ، أ ، ف لەدایكبووی 1998، هـ ، ز ، ب لەدایكبووی 2000، ز،ح،ت لەدایكبووی 1999 و ك ، ح ، ت لەدایكبووی 1991 و بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر