بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاریی: كێشەیی ئۆكسجین لە نەخۆشخنەكەمان دروست بووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە ھەولێر ڕایگەیاند: كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان دروست بووەو لە ئێستاشدا  ژمارەی تووشبووان  بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بەرز بوەتەوە.

د. لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر  لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە چوار كەس لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوەدەشڵێت: كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان چارەسەركراوە.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی  ئەمۆ دوو كاتژمێر درەنگتر ئۆكسجین گەیشتوەتە نەخۆشخانەكەیان بۆیە ئەو كێشەیە دروست بووە و لە ئێستاشدا توانیویانە كێشەكە             چارەسەر بكەن

د. لاوەند سەردار وتیشی: “ئێستا 221 تووشبوو لە نەخۆشخانەی رزگاری خەوێندراون نزیكەی 200 كەسیان لەژێر ئۆكسجین دان و 9 كەسیش لەژێر چاودێری چڕدان”.

ھەواڵی زیاتر