لە گوڵاڵە داعش هێرش دەکاتە سەر سوپای عێراق

گرووپێک چەکداری داعش بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سوپای عێراق لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە و سەربازێکیان کوشت و ژمارەیەکیشیان بریندارکردن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، چەکدارانی داعش، بنکەی سوپای عێراقیان لە گوندەکانی ئیسڵاح و قایە لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین کردووەتە ئامانج و سەرەتا لەڕێگەی هێرشکردن بووە بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی لە گوندی قایە، تێیدا سەربازێک کوژراوە و دواتر بۆمبێکی چێنراو بەو هێزە ئەمنییەدا تەقیوەتەوە و کە ویستوویانە بەهانای هێزە عێراقییەکانەوە بچن، لەئەنجامدا ژمارەیەک سەرباز بریندار بوون.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە سێ هەفتەی رابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لەو ناوچەیە دەستپێکرد و رایانگەیاند، چەندین سەرباز و فەرماندەی داعشیان دەسگیرکردووە.

ھەواڵی زیاتر