گۆڕان داوای دەست لەکارکێشانەوە لە عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد دەکات

بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی داوای دەست لەکارکێشانەوەی لە پەرلەمانتارانی کوردستان عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد کردووە.

بزوتنەوەی گۆڕان، داواکاریەکەی بە فەرمی داوەتە ئەو دوو پەرلەمانتارە و دەیەوێ دوو کەسی دیکە بخاتە شوێنەکەیان.

باڵکێش زانیویەتی، کە بزوتنەوەی گۆڕان زانیویانە کە عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لیستیان دەبێ، بۆیە دەیانەوێ لە فراکسیۆنەکەیان دەریان بکەن.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو دوو پەرلەمانتارە وەکو کادیری گۆڕان دەمێکە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام ئامادەنین بچنە ژێر باری داواکەی گۆڕان و دەڵێن: بە دەنگی خەڵک بووینەتە پەرلەمانتار و بە دەنگی ئەوانیش وازێنین.

ھەواڵی زیاتر