ھەولێر.. کچێکی ١٧ ساڵان بە دەستی زڕدایکی سووتا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (١٧) ساڵ بەناوی (ڕەیان محموود جمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە.

بە گوتەی پۆلیس، دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە ڕێژەی سوتانەکەی لە (٪٨٠) لاشەی داگرتووە.

دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٨) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە.

ھەواڵی زیاتر