هۆکارەکانی چاوئاوکردن چییە؟

١. بەهۆی کاریگەری کەش و هەوا وەک تۆز و با و ساردی تیشکی خۆری بەهێز.
٢. ماندووبوونی چاو.
٣. هەبوونی ڕووناکی بەهێز یان دوکەڵ.
٤. هەستیاری و پەسیوبوون ،یا هەبوونی کێشە لە گیرفانەکانی هەوا (جیوب).
٥. هەوکردنی پێڵوی چاو.
٦. ناڕێکی لە پێڵوی چاو( گۆڕانی ئاراستەی بۆ دەرەوە یان بۆ ناوەوە)
٧. بەرکەوتنی برژانگ.
٨. گیرانی بۆڕی گوێزەرەوەی فرمێسک لە چاوەوە بۆ لوت.
٩. هەبوونی تەنی نامۆ لە چاو .
١٠. بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان و چارەسەری کیمیاوی
١١. هۆکاری فیسیولۆجی وەک گریان و پێکەنینی زۆر.
١٢. پاش نەشتەرگەری چاو.

د. ئاری ساڵەیی، پسپۆری چاو

ھەواڵی زیاتر