حكومەتی هەرێم پشوی جەژنی ڕاگەیاند
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەینییەوە تا ڕۆژی سێ شەممە پشوی فەڕمییە
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ تا رۆژی سێشەممە ٤ ئاب بۆ ماوەی پێنج رۆژ له ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممە دەوام دەستپێدەكاتەوە.
حكومەتی هەرێم داوا له هاووڵاتییان ده‌كات لە رۆژانی جەژندا له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بن.